ڕێنمایی نیوزڕووم

هەموو ئەوەی پێویستە بۆ ئەوەی کەناڵەکەت لە یەک ڕۆژدا دەست بە کار بکات.

١. نیوزڕووم چییە؟

نیوزڕووم ژووری هەواڵی کەناڵەکەتە لەسەر سۆشیال میدیا: هەواڵ دەبینیت، بە زیرەکیی دەستکرد کورتەی کوردیی لێ ئامادە دەکرێت، دەیکەیت بە کارتی براندی خۆت و لە یەک شوێنەوە بۆ فەیسبووک، ئینستاگرام و تیکتۆک بڵاوی دەکەیتەوە.

  1. پەیجەکانت ببەستەوە.
  2. لۆگۆ و ڕەنگی کەناڵەکەت دابنێ.
  3. سەرچاوە و وشە سەرەکییەکان دیاری بکە.
  4. هەواڵێک بکەرەوە، کارتەکەی دروست بکە و بڵاوی بکەرەوە.

٢. پەیجەکانت ببەستەوە

بۆ بڵاوکردنەوە، کۆمێنت و ئامار، پەیجەکانی کەناڵەکەت بە گیتواسەوە ببەستەوە.

  1. بچۆ «ڕێکخستن» ← «ئەکاونتەکان».
  2. لە تەنیشت فەیسبووک، ئینستاگرام یان تیکتۆک «پەیوەست بکە» دابگرە.
  3. لە پەنجەرەی پلاتفۆرمەکەدا پەیجی کەناڵەکەت هەڵبژێرە و ڕێگە بدە.
  4. ئەگەر ئینستاگرام پەیوەست نەبوو، دڵنیابە ئەکاونتەکەت پرۆفیشناڵە (بزنس یان کرێیتەر).
بچۆ ڕێکخستن ←

٣. براندی کەناڵەکەت

هەموو کارتێک بە لۆگۆ، ڕەنگ و فۆنتی کەناڵەکەت دروست دەبێت.

  1. لە «ڕێکخستن» ← «براند»، «لۆگۆ» بار بکە (PNG، JPG یان WEBP).
  2. «ڕەنگی سەرەکی»، «ڕەنگی دووەم» و «ڕەنگی نووسین» هەڵبژێرە.
  3. بۆ هەڵگرتنی ڕەنگ لە وێنەکانی خۆت: «وێنەی ڕیفرێنس» یان «لۆگۆکەم» بکەرەوە، ڕەنگێک هەڵبژێرە، پاشان کلیک لەسەر وێنەکە بکە یان یەکێک لە ڕەنگە سەرەکییەکانی خوارەوەی هەڵبژێرە.
  4. فۆنتی سەردێڕ هەڵبژێرە: «کوفی» یان «ئاسایی».
  5. «پاشەکەوتی براند» دابگرە. نموونەی کارتەکە هەر لەوێ دەبینیت.
براندەکەت دابنێ ←

٤. سەرچاوە و وشە سەرەکییەکان

هەواڵ لەو سەرچاوانەوە دێت کە چالاکیان دەکەیت: سەرچاوە جیهانی، ناوچەیی، کوردی و فەرمییەکان، و گەڕان بە وشە سەرەکییەکان.

  1. لە «ڕێکخستن» ← «سەرچاوەکان»، ئەو سەرچاوانە چالاک بکە کە دەتەوێت. هەر سەرچاوەیەک زمانەکەی لە تەنیشتیەتی.
  2. بۆ GDELT، وشە سەرەکییەکان بنووسە، بە چەند زمانێک: هەولێر، Erbil، أربيل.
  3. لە «بابەتەکان» دیاری بکە کام بابەت بهێنرێت، بۆ نموونە تەنها سیاسەت و ئابووری. هیچ هەڵنەبژێریت = هەمووی.
  4. ئەگەر دەتەوێت تەنها هەواڵی پەیوەست بە وشەکانت بێت، فلتەری وشە سەرەکی بۆ RSS چالاک بکە.
  5. دەتوانیت RSSی سەرچاوەیەکی تریش زیاد بکەیت. تەنها ئەوانە زیاد بکە کە مافی بەکارهێنانیانت هەیە.
سەرچاوەکان ڕێک بخە ←

٥. لە هەواڵەوە بۆ کارت

لە «هەواڵەکان»، هەواڵەکان لە سێ بەشدان: «نوێ»، «ئامادە» و «بڵاوکراوە». بە بابەت، ناوچە، زمان و سەرچاوە فلتەریان بکە.

  1. هەواڵێک بکەرەوە. کورتەی کوردی بە خۆکاری ئامادە دەکرێت (تا ٢٠ چرکە).
  2. «سەردێڕ» و «دەق» دەستکاری بکە.
  3. جۆری کارتەکە هەڵبژێرە: «ئاسایی»، «بەپەلە»، «ژمارە» یان «وتە».
  4. بە «وێنەی خۆت» وێنەیەکی کەناڵەکەت دابنێ. هیچ وێنەیەک لە سەرچاوەکان وەرناگیرێت.
  5. ئەگەر دەقەکەت بەدڵ نەبوو، «باشترکردن» دابگرە. بۆ لابردنی هەواڵەکە «لابردن» دابگرە.
  6. «ئامادەکردن بۆ بڵاوکردنەوە» دابگرە.
بچۆ هەواڵەکان ←

٦. بڵاوکردنەوە

پەڕەی بڵاوکردنەوە بە کارت و دەقەکەوە دەکرێتەوە. هیچ شتێک بێ کلیکی تۆ بڵاو نابێتەوە.

  1. ئەو پەیج و ئەکاونتانە هەڵبژێرە کە دەتەوێت لەسەریان بڵاو بێتەوە.
  2. دەقی پۆستەکە بخوێنەرەوە و ئەگەر پێویست بوو دەستکاری بکە.
  3. بۆ تیکتۆک دیاری بکە کێ دەتوانێت ببینێت. بە بڵاوکردنەوە ڕازی دەبیت بە مەرجەکانی مۆسیقای تیکتۆک.
  4. «بڵاوی بکەرەوە» دابگرە. ئەنجامی هەر پلاتفۆرمێک جیا پیشان دەدرێت.
بچۆ بڵاوکردنەوە ←

٧. کۆمێنت و نامە

کۆمێنتەکانی پۆستەکانت و نامەکانی بینەران لە فەیسبووک و ئینستاگرام لە یەک شوێندا دەبینیت و وەڵامیان دەدەیتەوە.

  1. «کۆمێنت» بکەرەوە بۆ کۆمێنتی پۆستەکان.
  2. «نامە» بکەرەوە بۆ نامەی تایبەت.
  3. وەڵامەکەت بنووسە و بینێرە. ڕاستەوخۆ لەسەر پلاتفۆرمەکە دەردەکەوێت.
بچۆ کۆمێنت ←

٨. ئامار

ژمارە گشتییەکانی پەیجەکانت و ئەو پۆستانەی زۆرترین کۆمێنتیان وەرگرتووە ببینە.

  1. «ئامار» بکەرەوە.
  2. سەیری ئەو پۆستانە بکە کە زۆرترین کۆمێنتیان هەیە، و هەواڵی لەو جۆرە زیاتر بڵاو بکەرەوە.
بچۆ ئامار ←

٩. تیم و ڕۆڵەکان

هاوکارەکانت بانگهێشت بکە. ڕۆڵی هەر کەسێک دیاری دەکات چی دەتوانێت بکات.

  1. «خاوەن»: هەموو شتێک، لەوانە تیم و پلان.
  2. «سەرنووسەر»: بڵاوکردنەوە، وەڵامی کۆمێنت و نامە، و ڕێکخستنی سەرچاوە و براند.
  3. «نووسەر»: هەواڵ و کارت ئامادە دەکات، بەڵام بڵاوی ناکاتەوە.
  4. لە «تیم»، ئیمەیڵ و ڕۆڵ بنووسە و «بانگهێشت بکە» دابگرە. بەستەرەکە بە ئیمەیڵ دەنێردرێت و دەتوانیت خۆشت کۆپی بکەیت و بینێریت.
  5. بانگهێشتکراو دەبێت بە هەمان ئیمەیڵ بچێتە ژوورەوە. بەستەرەکە ٧ ڕۆژ کار دەکات.
  6. بۆ مێزێکی تر، بۆ نموونە بەشی عەرەبی، لە سەرەوە ناوی مێزەکە دابگرە و «مێزی نوێ» هەڵبژێرە.
بچۆ تیم ←

١٠. پرسیارە باوەکان

وەڵامی ئەو پرسیارانەی کەناڵەکان زۆرتر دەیکەن.

ئایا شتێک بێ ئاگاداریی من بڵاو دەبێتەوە؟
نەخێر. هەموو پۆستێک پێویستی بە کلیکی تۆیە لە پەڕەی بڵاوکردنەوە.
بۆچی هەندێک جار دەقەکە دووبارە دەنووسرێتەوە؟
ئەگەر کورتەکە زۆر لە دەقی سەرچاوەکە بچێت، بە خۆکاری دووبارە دەنووسرێتەوە، بۆ ئەوەی قسەی کەناڵێکی تر بە ناوی خۆت بڵاو نەکەیتەوە.
وێنەی سەرچاوەکان بەکاردێت؟
نەخێر. تەنها ئەو وێنانە بەکاردێن کە خۆت بار دەکەیت.
مانگانە چەند هەواڵ دەتوانم ئامادە بکەم؟
بەپێی پلانەکەت. ژمارەی ئەم مانگە لە خوارەوەی پەڕەی «هەواڵەکان» نووسراوە.
چۆن هەژمارەکەم و زانیارییەکانم بسڕمەوە؟
پەڕەی سڕینەوەی زانیاری بخوێنەرەوە. تێیدا ڕێگاکە ڕوون کراوەتەوە.
سڕینەوەی زانیاری ←